تێچووی حەج دیاری‌کرا و 'گەشتی وشکانی بۆ حەجی 2026 نەماوە'
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تێچووی حه‌جی ساڵی داهاتوو 7 ملیۆن و 100 هه‌زار دینار دەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵی 2026 "گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و هه‌موویان به گه‌شتی ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن."
كاروان ستوونی، گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ناویان له تیروپشك ده‌رچووه، ئاگادار دەکەنەوە، ده‌توانن لە سبەینێ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025ـەوە سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج.
بە گوتەی گوتەبێژەکەی حەج و عومرە، "به‌پێی ئه‌و داتای له ژمێریاریی حه‌ج و عومره وه‌رگیراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕه پاره‌یه‌كی باش پاڵپشتیی پرۆسه‌ی حه‌جی بۆ ساڵی 2026 كردووه به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی حه‌ج له‌سه‌ر هاووڵاتییان، هه‌روه‌ك ساڵانی رابردوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕیار و ره‌زامه‌ندیی مه‌سرور بارزانی هاوكاری و پاڵپشتیی پرۆسه‌ی حه‌ج كراوه."
كاروان ستونی ئەوەیشی راگەیاندووە، "بۆ حەجی ساڵی داهاتوو گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و حاجییانی كوردستان هه‌ر هه‌موویان به گه‌شتی ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن."
سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانی بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی حه‌ج، گوتەبێژی حەج و عومرە باسی له‌وه كردووە، ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه "پێویسته بڕه پاره‌ی دیاریكراو ئاماده بكه‌ن، كه 7 ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره، له‌گه‌ڵ پاسپۆرت و هه‌ریه‌ك له كۆپیی رهنگاوڕەنگی پاسپۆرت، كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ڕە كۆپی بكرێت."
دواكاتیش بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان و پێدانی تێچووی حه‌ج، وەکو کاروان ستوونی دەڵێت، رۆژی پێنجشه‌ممه 27-11-2025 ده‌بێت.