بڕی یەکەم شەپۆلی بارانی ئەم وەرزە؛ زۆرترین لە دێرەلووک باریوە کە 184 ملیمەترە
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە دوو رۆژی رابردوو لە سنووری پارێزگای دهۆک بووە بە 184 ملیمەتر. دواتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی 124.1 ملیمەتر، لە سنووری پارێزگای هەولێر 122.5 ملیمەتر، سنووری پارێزگای هەڵەبجە 60.9 ملیمەتر و لە ناوچە دابڕاوەکان 25.9 ملیمەترە.
بەگوێرەی داتاکەی کەشناسی، کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، لەیەکەم شەپۆلی بارانباریندا، کە زیاتر لە 48 کاژێری خایاند، لە سەنتەری پارێزگاکان زۆرترین بڕ لە شاری دهۆک باریوە، کە 64.8 ملیمەترە، دواتر لە ناو شاری هەڵەبجە 59.3 ملیمەتر، ناو شاری سلێمانی 57.1 ملیمەتر، ناو شاری هەولێر 17.1 ملیمەتر و لە ناو شاری کەرکووک 11 ملیمەتر باران باریوە.
ئاماری بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان:
پارێزگای هەولێر:
- هەولێر: 17.1 ملیمەتر
- پیرمام: 24.5 ملیمەتر
- سۆران: 47.8 ملیمەتر
- هیران: 74 ملیمەتر
- خەبات: 22.8 ملیمەتر
- شەقڵاوە: 34.4 ملیمەتر
- حاجی ئۆمەران: 52.4
- رواندز: 52.7 ملیمەتر
- بارزان: 73.2 ملیمەتر
- مێرگەسۆر: 122.5 ملیمەتر
- سیدەکان: 43 ملیمەتر
- کۆیە: 20.3 ملیمەتر
- چۆمان: 68.5 ملیمەتر
- خەلیفان: 50.5 ملیمەتر
پارێزگای سلێمانی
- سلێمانی: 57.6 ملیمەتر
- چەمچەماڵ: 42.2 ملیمەتر
- بازیان: 98.9 ملیمەتر
- دووکان: 28.4 ملیمەتر
- رانیە: 46.7 ملیمەتر
- قەڵادزێ: 58.5 ملیمەتر
- ماوەت: 33.6 ملیمەتر
- چوارقوڕنە: 41.7 ملیمەتر
- سەرکەپکان: 58.5 ملیمەتر
- دەربەندیخان: 60 ملیمەتر
- پێنجوێن: 100.5 ملیمەتر
-سەنگاو: 62.6 ملیمەتر
- چوارتا: 83.5ملیمەتر
- سەیدسادق: 57.3 ملیمەتر
-بەرزنجە: 124.1 ملیمەتر
- قەرەداخ: 74.1 ملیمەتر
- قڕگە: 69.8 ملیمەتر
-تەکیە: 43.6 ملیمەتر
پارێزگای دهۆک
- دهۆک: 64.8 ملیمەتر
- زاخۆ: 72.4 ملیمەتر
- ئاکرێ: 62.2 ملیمەتر
- بامەڕنێ: 115.8 ملیمەتر
- مانگێش: 93 ملیمەتر
- کانی ماسێ: 135 ملیمەتر
- ئامێدی: 108 ملیمەتر
- بجیل: 97 ملیمەتر
- گردەسێن: 42.9 ملیمەتر
- دینارتە: 129.3 ملیمەتر
- باتوفە: 78 ملیمەتر
- سەرسەنگ: 151 ملیمەتر
- شێخان: 61 ملیمەتر
- بەردەڕەش: 63.5 ملیمەتر
- دێرەلووک: 184 ملیمەتر
- باعەدرێ: 73 ملیمەتر
- قەسرۆک: 58.8 ملیمەتر
- چەمانکێ: 147 ملیمەتر
- زاوێتە: 96.5 ملیمەتر
- شیلادزێ: 144.5 ملیمەتر
پارێزگای هەڵەبجە
- هەڵەبجە: 59.3 ملیمەتر
-تەوێڵە: 40.6 ملیمەتر
-خورماڵ: 52.7 ملیمەتر
-بیارە: 59 ملیمەتر
-سیروان: 60.9 ملیمەتر
کەرکووک و بەشێکی گەرمیان
- کەرکووک: 11 ملیمەتر
- کەلار: 22.5 ملیمەتر
- مەیدان: 33.4 ملیمەتر
- خانەقین: 25.9 ملیمەتر
- خورماتوو: 19.8 ملیمەتر
- کفری: 22.2 ملیمەتر
- شوان: 16.3 ملیمەتر
- تەکیەی جەباری: 37.3 ملیمەتر