سەرۆک بارزانی: ئاڵاکەمان رەمزی بەرخودان، ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئاڵاکەمان رەمزی بەرخودان، ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە."
رۆژی 17-12ی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی بەو بۆنەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانیدا هاتووە، "کوردستانیانی ئازیز، رۆژی ئاڵای کوردستان لە هەمووتان پیرۆز بێت. ئاڵاکەمان رەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە."