سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کۆنسووڵی گشتیی پۆڵەندا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماجێیز زایدەل، کۆنسووڵی گشتیی نوێی پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکەوە دەڵێت، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کۆنسووڵی گشتیی پۆڵەندا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کۆنسووڵی گشتیی پۆڵەندا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و خوێندندا.