لە بەستۆرە مامۆستایەکی ئایینی بەهۆی تەقینی بۆیلەرەوە گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، مامۆستایەکی ئایینی دانیشتووی بەستۆرە، کە زیاتر لە 10 رۆژ لەمەوبەر بەهۆی تەقینەوەی بۆیلەر سووتابوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی چوارشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2025، موقەدەم کیفاح حەسەن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی  رووداوی راگەیاند: "مامۆستا مەلا تەحسین، بۆیلەرێک (سەخان)ێکی داناوە کە بە گاز ئیش دەکات، شەش رۆژ پێش ئێستا بەهۆی لێچوونی غازەکەوە تەقیوەتەوە، بەو هۆیەوە مامۆستاکە جەستەی سووتاوە".
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، ئەو مامۆستا ئایینییە دوای رووداوەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی لە هەولێر، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانی "ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا".
 
06ـی ئەم مانگە رووداوەکە لە ماڵەکەی خۆی روویداوە. موقەدەم کیفاح حەسەن دەڵێت: "49٪ـی جەستەی سووتا بوو".
 
مامۆستا مەلا تەحسین عەبدوڵڵا حوسێن، تەمەن 44 ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی بەستۆرە بوو لە پارێزگای هەولێر و خاوەنی چوار منداڵە.