کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.
 
رۆژی چوارشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان  بڵاویکردەوە، کاریگەریی بەرزەپەستانی هەوای رووسیا کە بارستەهەوایەکی وشک و ساردی لەگەڵ دەبێت بۆ سەر "ناوچەکەمان" دەگەڕێتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینیی کردووە، پلەی گەرما لە ئەمشەو، تاوەکو شەوی یەکشەممە، 21-12-2025، دابەزێت، بەجۆرێک "لە کاتەکانی شەودا لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی دادەبەزێت".
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرمایەکە لە ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و کاریگەرییەکەی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین، پێنجوێن، کەرکووک و چەمچەماڵ دەگرێتەوە. سبەی دەگاتە گەرمیان و رۆژی هەینیش تەواوی هەڵەبجە، گەرمیان، کەرکووک، سلێمانی و قەڵادزێ دەگرێتەوە".
 
بە گوتەی ئەو شارەزایەی کەشناسی، پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن.
 
بەپێی خشتەی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ نزمترین پلەکانی گەرما لە شەوانی داهاتوودا، نزمترین پلە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 5 پلە ژێر سفر. هەروەها لە سەنتەری شاری سلێمانی بۆ رۆژی یەکشەممە پلەی گەرما دەچێتە 3 پلە ژێر سفر.
 
نزمترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمشەو و شەوانی داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر
 
-ئەمشەو 3
- پێنجشەممە 1
- شەممە 4
-یەکشەممە 2
 
سلێمانی:
 
- ئەمشەو 3
- پێنجشەممە 2
- شەممە 1-
- یەکشەممە 3- 
 
دهۆک: 
 
-ئەمشەو 1
- پێنجشەممە 2
- شەممە 4
- یەکشەممە 4
 
کەرکووک: 
 
-ئەمشەو 9
- پێنجشەممە 8
- شەممە 9
- یەکشەممە7
 
هەڵەبجە:
 
-ئەمشەو 4
 - پێنجشەممە 2
- شەممە 1
- یەکشەممە 1
 
سۆران:
 
-ئەمشەو 1-
- پێنجشەممە 1-
-شەممە 0
- یەکشەممە 1
 
زاخۆ:

 

- ئەمشەو 1
- پێنجشەممە 2
-شەممە 3
- یەکشەممە3
 
راپەڕین:
 
-ئەمشەو 4
- پێنجشەممە 1
- شەممە 3
- یەکشەممە 5
 
گەرمیان: 

 

-ئەمشەو 8
- پێنجشەممە 8
- شەممە 8
- یەکشەممە 5
 
ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان: 
 
- ئەمشەو 5- 
- پێنجشەممە 5-
- شەممە 4-
- یەکشەممە 1-