کۆنسوڵخانەی ئەمریکا: لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکان زیانی بەرنەکەوتووە
رووداو دیجیتاڵ
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێ "لەبەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت روونیبکەینەوە؛ لە هێرشەکانی ئێران لە 15ـی کانوونی دووەمدا، هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتووە."
لەو راگەیێندراوەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 18-1-2024)ـی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەروەها هاتووە، "بەتووندی ئیدانەی هێرشە پڕ تووندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاووڵاتییانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین."
کاژێر 11:30ـی شەوی دووشەممە 15-01-2024 سوپای پاسدارانی ئێران بە 11 مووشەک هێرشی کردە سەر شاری هەولێر، پێنج لەو مووشەکانە بە ماڵی سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی کەوتن. بۆردوومانەکەی ئێران گیانلەدەستدانی پێشڕەو دزەیی و منداڵێکی و هاوڕێیەکی و کارگوزارێکی ماڵەکەی لێکەوتەوە، هەروەها 16 کەسیش بەهۆیەوە بریندار بوون.
لە سۆشیاڵ میدیای رووداوەوە: