پیاوێک لە لوڕستان سێ خوشکی خۆی کوشت
رووداو دیجیتاڵ
هاووڵاتییەک لە شاری بروجێردی پارێزگای لوڕستان سێ خوشکی خۆی کوشت. قایمقامی شارەکە دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.
رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ هەینی 17-01-2025 لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری بروجێردی بەناوی ئیبراهیماوا روویدا.
قودرەتوڵڵا وەلەدی، قایمقامی شارەکە رایگەیاند، ئەو کەسە تەقەی لە خوشکەکانی کردووە و لە ئەنجامدا هەرسێکیان کوژراون.
قایمقامی شاری بروجێرد ئاماژەی بەوە کرد، هەر زوو تیمەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و لە کەمتر لە یەک کاژێردا بکوژیان دەستگیر کرد. ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا بکوژ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خوشکەکانی خۆی کوشتووە.
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-06-2024 لانیکەم 35 ژن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە پاساوی جۆراوجۆر لەلایەن باوک، برا، مام و کەسوکاریانەوە کوژراون.