ئاسایشی هەرێمی كوردستان: سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی سنووری سلێمانی رووداوێكی هاتووچۆی ئاسایی بووە
رووداو دیجیتاڵ
دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوی سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی سنووری سلێمانی دەڵێت، "رووداوێکی هاتووچۆی ئاسایی بووە".
رووداوەکە کاژێر 19:40 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 18-02-2026، لەسەر رێگەی دووکان-سلێمانی روویداوە. دوای بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلەکە دوو کەسی تێدا بووە و تەقیوەتەوە کە یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
یەکێک لە بریندارەکان گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەگوتەی بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون، بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە، بریندارەکەش گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو گوت، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری لاندکروزەری گولـلە نەبڕ بووە و هی بەرپرسێکی ئەوان بووە.