ئەنجامی بەرایی تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی 12 راگەیێندرا


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 18-03-2024، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای 48 کاژێر قوتابییان دەتوانن فۆرمی سۆماکانیان پڕبکەنەوە.

 

لینکی ئەنجامی بەرایی
 
لینکی پڕکردنەوەی فۆرمی سۆما

 

رۆژی 27-02-2024، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەبارەی کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی دا و وادەی تاقیکردنەوەی سەرجەم پۆلەکانیشی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
 
زانیاریی زیاتر لەم لینکە بخوێنەوە.