هێزەکانی سەر بە سەڕاج گەورەترین بنکەی سەربازی لە خەلیفە حەفتەر دەستێننەوە
رووداو-هەولێر
هێزەکانی سەر بە حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا، بنکەی سەربازیی وەتیەیان لە رۆژئاوای تەرابلوسی پایتەخت کۆنترۆڵکردەوە کە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتەیە.
لیوا ئوسامە جوەیلی فەرماندەی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لیبیا بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، هێزەکانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنی بورکانی تووڕەیی بنکەی ئاسمانی وەتیەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.
وەتیە، گەورەترین بنکەی سەربازی ناوچەکەیە، لە رۆژئاوای لیبیاوە درێژ دەبێتەوە تاوکو دەگاتە سنوورەکانی تونس، شەش ساڵ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەرەوە کۆنترۆڵکرا و کردیە ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای لیبیا، بەکاریشهێنرا بۆ بۆردوومانکردنی ناوچەکانی تەرابلوسی پایتەخت.
هاوکات، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و فایز سەڕاج سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان گفتوگۆیانکرد لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان کە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بۆ هەماهەنگی ئەمنی و سەربازیی واژۆکرا. ئەردۆغان بۆ گفتوگۆی زیاتر فایز سەڕاجی بانگهێشتکردووە سەردانی تورکیا بکات.
هێزی ئاسمانی سەر بە حکومەتی ویفاق لەسەرەتای ئەم مانگەوە، 57 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر هێزەکانی سەر بەخەلیفە حەفتەر لە بنکەی ئاسمانی وەتیە.
موستەفا مەجعی گوتەبێژی میدیایی ئۆپەراسیۆنی بورکانی تووڕەیی رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی بنکەی وەتیە، سەرەتای ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی فراوانتر و گشتگیرە.
بەکۆنترۆڵکردنی بنکەی ئاسمانی وەتیە، فڕۆکەکانی سەر بە حکومەتی ویفاق دوور دەبن لە هەڕەشەی هێزەکانی سەر بە حەفتەر، هەروەها فڕۆکەخانەی زەوارەش کە 100 کیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە چالاک دەکرێتەوە تاوەکو ببێتە جێگرەوەیەک بۆ گواستنەوەی گەشتیاران بۆ فڕۆکەخانەی موعێتیقە لە تەرابلوسی پایتەخت و بەپێچەوانەشەوە.

مانگی نیسانی رابردوو، حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی رایگەیاندبوو، وەتیە، مەترسیدارترین بنکەیە کە هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر بەکاریدەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر تەرابلوس.
بنکەی ئاسمانی وەتیە لە ساڵی 1939-1945 لەماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا لەلایەن ئەمریکییەکانەوە لەناوچەیەکی دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون دروستکرا، نزیکترین ناوچەی نیشتەجێبوون لێی 25 کیلۆمەتر دوورە، ئەمەش وایکردبوو لەئەگەری هەرهێرشێکی فراوان بۆ سەر بنکەکە، بەئاسانی وەڵامبدرێتەوە.