نێچیرڤان بارزانی و پزیشکیان جەخت لە برەودان بە هاریکاریی دوولایەنە دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی لە تاران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە و دەڵێت، "جه‌ختمان له بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دوو لايه‌نه و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش کردەوە."
نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی "دیالۆگی تاران" بە سەردانێکی فەرمی لە ئێرانە. کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران لە پەڕاوێزی کۆڕبەندەکەیە.
نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس "خۆشحاڵ"ـی خۆی بە کۆبوونەوە لەگەڵ پزیشکیان دەربڕی و دەڵێت، "جه‌ختمان له بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دوو لايه‌نه و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "دوايين پێشهاته‌كان، دۆخى ناوچه‌كه‌مان به‌گشتى تاوتوێ كرد و هاوڕا بووين له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش."
بە ڤیدیۆ گەیشت؛ پێشوازیی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران pic.twitter.com/Vg1sbh2h5x
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 18, 2025
نێچیرڤان بارزانی لە پانێلێکی تایبەتدا لە کۆڕبەندی "دیالۆگی تاران" قسەی کرد و باسی لە چەندین بابەتی پەیوەست بە ناوچەکە کرد. لەنێویاندا پەیوەندیی "مێژوویی" نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لەوبارەوە نێچیرڤان بارزانی گوتی، "پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە، ئەم پەیوەندییانە رۆژ دوای رۆژ گەشە دەکەن." گوتیشی، "ئێران یەکەم وڵات بوو لە کاتی شەڕی داعش یارمەتیی هەرێمی کوردستانی دا."
لە پارەوە نێچیرڤان بارزانی، چەندین جار سەردانی ئێرانی کردووە.