نێچيرڤان بارزانى و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەخت لە 'هاريكاريى لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش' دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، له ديدارێكدا لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
له ديدارهكهدا، بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا ستايشى به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانيان كرد. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه و ئاڵنگارييهكانيان تاوتوێ كرد و لەسەر پێویستيی هەماهەنگيى لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ئارامى و سه‌قامگیری هاوڕا بوون، هه‌روەها داكۆكييان له‌سه‌ر هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌ن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، كردەوە".
نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە "کۆڕبەندی دیالۆگی تاران" چووەتە ، لە پانێلێکی تایبەتدا لە کۆڕبەندەکە قسەی کرد و باسی لە چەندین بابەتی پەیوەست بە ناوچەکە کرد؛ لەنێویاندا پەیوەندیی "مێژوویی" نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران.