شارەوانیی هەولێر 26 شوێن بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵ دیاریدەکات


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی هەولێر لە رۆژانی جەژنی قوربان، بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەی هەولێر، رێوشوێنی تووند دەگرێتەبەر بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی هەولێر و ئاماژەی بەوەشکرد، 26 شوێنیان دیاریکردووە بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە پەڕەی فەیسبووکیان رایگەیاند، 26 شوێن تەرخانكراون بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی، داوا لە هاووڵاتییان كراوە پابەندبن بە رێنوێنییەكان و لە فڕێدانی ئەو پاشماوانە بۆ سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان خۆیان بپارێزن. هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە، "لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لە پرۆسەی خاوێنکردنەوە، [هاونیشتمانیان] دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی مۆبایلی بەرێوەبەرایەتیی خزمەتگوزار و ژینگەپارێزی بکەن کە ئەمە ژمارەکەیەتی: (07511624550)".
 
ئەو شوێنانەی کە پاشماوەی قوربانییەکانی لێ فرێدەدەن لە سنووری سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بریتین لەمانەی خوارەوە:
 
سنووری شارەوانیی یەک:
 
1. کەمپی کۆمپانیای هۆتکلین/ شەقامی 30 مەتری، نەقلیاتی کۆن
2. ناو بازاڕ / پشت شارەوانیی یەک / لەگەڵ دیواری گۆڕستان
3. گەڕەکی تەیراوە / نزیک مزگەوتی حاجی عەبدوڵڵا
4. شەقامی 30 مەتری / ژێر پردی سەیداوە 
ژمارەی مۆبایل(07514582551/ 07511624550)
 
سنووری شارەوانیی دوو:
 
1. کەمپی کۆمپانیای قەدەر/ شەقامی رەشکین
2. گەڕەکی کانی / بەرامبەر مزگەوتی شەهید نەجمەدین
3. گەڕەکی شۆڕش / پشت یانەی وەرزشی برووسک
ژمارەی مۆبایل(07508869449 / 07511624550)
 
سنووری شارەوانیی سێ:
 
1. کەمپی کۆمپانیای باخی پڕگوڵ / شەقامی تەنیشت وەزارەتی پێشمەرگە
2. گەڕەکی بەستەپیازە / نزیک گۆڕستانی بەستەپیازە
3. شەقامی کۆرنیش / پشت گۆڕستانی شێخ ئەحمەد
4. شەقامی 100 مەتری / بەرامبەر فامیلی مۆڵ تەنیشت بەندیخانەی نەوجەوانان
ژمارەی مۆبایل(07514487060/ 07511624550)
 
سنووری شارەوانیی چوار:
 
1. کەمپی کۆمپانیای ئەرتووش / گەڕەکی کارێزان
2. کەمپی کۆمپانیای دازلینگ فیوچەر / گەڕەکی کارێزان
3. شەقامی کۆرنیش / نزیک شەقامی کۆیە
4. شەقامی کۆرنیش / نزیک شەقامی بنەسڵاوە
5. گەڕەکی مامۆستایان / شەقامی 20 مەتری نێوان گەڕەکی مامۆستایان و خانووی ئەمین عامەکان
6. گەڕەکی 5حسارۆک / نزیک شوقەکانی نەورۆز ستی
ژمارەی مۆبایل(07511624550)
 
سنووری شارەوانیی پێنج:
 
1. کەمپی کۆمپانیای زوگ/ شەقامی مەخموور
2. شەقامی کۆنی کەرکووک / رێگای تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێل
3. شەقامی 12 مەتری نزیک بەنزینخانەی حاجی شێرزاد
4. شەقامی مەخموور نزیک قوتابخانەی (خدر سوارە)
ژمارەی مۆبایل(07504463027 / 07511624550)
 
سنووری شارەوانیی شەش:
 
1. مەیدانی ئاژەڵان
2. گەڕەکی کوردستان / نزیک بازاڕی سیم
3. گەڕەکی کرێکاران / بەرامبەر قوتابخانەی وەلی دیوانە
4. گەڕەکی نەورۆز ستی / نزیک نووسینگەکانی خانووبەرە
5. گەڕەکی بەهاری نوێ / نزیک قوتابخانەی بێشە
ژمارەی مۆبایل (07503510710/ 07511624550)