فەلاح مستەفا بە راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشاندەکرێت

رووداو - هەولێر

فەلاح مستەفا بە راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە دەستنیشانکرا.

ئەمڕۆ لە توویتێکدا، فەلاح مستەفا رایگەیاند "خۆشحاڵم وەکو راوێژکاری باڵای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە دەستنیشانکرام. بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی دەستپێکی ئەرکەکانم دەکەم بۆ خزمەتکردن لەسایەی سەرۆکایەتیی ئەودا، لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و هەرێمەکەمان".

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بوو لە کابینەی هەشتەم، کە لە کابینەی نۆیەمدا سەفین موحسین دزەیى کراوە بە بەر‌پرسی فەرمانگەکە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کە لە ساڵی 2006ـەوە دامەزراوە، بەرپرسە لە پەیوەندییەکانى دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لەوەتەی دامەزراندنییەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان 14 نوێنەرایەتى لە دەرەوە کردووەتەوە.