لە سنووری پردێ 'چەکداری نەناسراو' تەقەیان لە دوو جووتیاری کورد کرد
رووداو دیجیتاڵ
کەمێک لەمەوبەر لە ناوچەی بیبانی سەر بە ناحیەی پردێی پارێزگای کەرکووک لە نزیک رێگای هەولێر چەکداری نەناسراو تەقەیان لە دوو جووتیاری کورد کرد.
بەپێی گوتەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک بریندارێک گەیێندراوەتە نەخۆشخانەکە، دوو گوللـە بەر سەری کەوتوون و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
سەرچاوەکە گوتیشی: "یەکێکی دیکە لە دانیشتووانی ناوچەکە بێسەروشوێنە و مۆبایلی داخراوە." بێسەروشوێنبووەکە ناوی سامان شوانییە.