سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق باسیان لە پرسی مووچەی فەرمانبەران کرد
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆبووەوە و بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باسیان لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسەکانی بودجە و مووچەی فەرمانبەران کرد.
رۆژی چوارشەممە 18-10-2023 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ فوتۆشى ماتسومۆتۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق کۆبووەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، گرنگيى سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منييان بۆ وه‌به‌رهێنانى بيانى و ژاپۆنى له عێراق، تاوتوێ كرد.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پێويسته ئاراميى سياسى و ئه‌منى له عێراق پارێزراو بێت، بۆئه‌وه‌ى زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى بڕه‌خسێت و زياتر بره‌و به چالاكيى كه‌رتى تايبه‌ت بدرێت، هه‌روه‌ها باسيان له‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه كرد كه كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن كارى تێدا بكه‌ن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسه‌كانى بودجه و مووچە و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكەی ديداره‌كه بوو.
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فوتۆشى ماتسومۆتۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق pic.twitter.com/6z2jpaUdzO
— Rudaw (@Rudawkurdish) October 18, 2023