بۆ راکێشانی گەشتیار، شوێنەوارەکانی بۆکان دەناسێندرێن


رووداو دیجیتاڵ

رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ناساندنی مێژووی بۆکان و گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاریی شارەکە رێکخرا.  تێیدا باس لە گرنگی شوێنەواری مێژوویی قەڵایچی بۆ گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری کرا.
 
قەڵایچی، شوێنەوارێکی مێژوویی شاری بۆکانە. مێژوووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی ماناییەکان. بەرپرسان و خەمخۆرانی کولتووریی شارەکە هەوڵدەدەن، شوێنەوارەکە لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانی یونسکۆ تۆمار بکەن.
 
لە رێورەسمەکەدا ژمارەیەک وێنە و فیلمی تایبەت بە بۆکان پێشکەشکران کە ژیان و میراتی مادی و مەعنەوی خەڵکی بۆکان، سرووشتی ناوچەکە و هونەری رەسەنی ناوچەکە پێشان دەدەن.
 
لە کۆتایی رێورەسمەکەدا خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی ژمارەیەک لێکۆڵینڤان، شوێنەوارناس و کەسایەتیی کولتووریی شارەکە کرا.