لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەلار گەنجێک گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری کەلار رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان گیانی لەدەستدا. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون، لە بەرامبەر گەڕەکی حەمرین گەنجێکی تەمەن 18 ساڵانی شێلا و بە سەختی برینداریکرد.
 
لەدوای گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گەنجەکە گیانی لەدەستدا.
 
تیمەکانی هاتووچۆ لە شوێنی رووداوەکەن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.