بەهۆی شەهیدبوونی برازاکەی جەڵتە لێی دەدات
رووداو - سۆران
هه‌واڵی شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌یەك بۆ مامه‌كه‌ی جێگای بڕوا پێكردن نابێت و ناتوانێت بۆ چه‌ند ساتێك به‌رگه‌ی مه‌رگی بگرێت، مامه‌كه زۆر له‌گه‌ڵ برازا شه‌هیده‌كه‌ی ته‌با بووه و له رێوڕه‌سمی ناشتنیدا جه‌ڵتە لێی دەدات و دڵی له لێدان ده‌كه‌وێت.
روای ته‌مه‌ن 15 مانگان به‌دوای باوكی‌دا ده‌گه‌ڕێت و نایدۆزێته‌وه، رابه‌ر كه باوكه‌یەتی له 7-11-2016 له كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی باشیك به فیشه‌كی چەکدارانی داعش شه‌هید ده‌بێت و ده‌بێته 12یەمین شه‌هیدی ماڵباته‌كه‌یان.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا، باوكی شه‌هید رابه‌ر بۆ (رووداو) دەڵێت "ئێمه كه بووینه‌ته پێشمه‌رگه روونه كه مه‌رگ پێش پیشه‌كه‌مان كه‌وتووه، كاتێك نیازمانه وڵاته‌كه‌مان له داعش بپارێزین شه‌هید ده‌بین، بریندار ده‌بین و ئه‌سیر ده‌بین، كوڕی منیش وه‌ك هه‌زاران رۆڵه‌ی دیكه تاوەکو دوا دڵۆپی خوێن له پێناو نیشتمان شەڕی کرد ".
رابه‌ر جگه له روا رۆزه‌ی كچیشی له دوای خۆی جێهێشت، هه‌ر كات روا مۆبایلێكی بكه‌وێته ده‌ست تاكه وشه‌ی كه ده‌یزانێت و ده‌یڵێت بابه‌یه، رۆزه‌ش به بیستنی ئه‌و وشه‌یه ده‌داته پڕمه‌ی گریان.
رۆزه رابه، كچی شه‌هید دەڵێت "بێ باب نازانم چیبكه‌م؟ كێ من بباته شاری یاری و بمان باته بازاڕ، ئاخر ئه‌و زۆر ئێمه‌ی خۆشده‌ویست".
ته‌رمی رابه‌ر له شه‌وێكی دره‌نگ وه‌خت گه‌یشته‌وه زێده‌كه‌ی، مامێكی به‌رگه‌ی شه‌هید بوونی ناگرێت، كه‌سوكاری رابه‌ر ده‌ڵێن فیشه‌كێكی داعش دوو پرسه‌ی بۆ ئێمه دروستكرد.
چیا سه‌رانه‌یی، هاونیشتمانی دەڵێت "كه هه‌واڵی شه‌هید بوونی رابه‌رمان پێگه‌یشت رۆشتین بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ، به‌ڵام مام ئه‌بوبه‌كر كه زۆر رابه‌ری خۆش ده‌ویست هه‌ر چه‌ند كردی نه‌یتوانی به‌و هه‌واڵه باوه‌ڕ بكات و زۆر ده‌گریا دواجار كه قه‌بره‌كه‌ی بینی سه‌كته گرتی و دڵی له لێدان كه‌وت".