سوودانی: لەگەڵ سەرۆک بارزانی هاوڕام لە هەڵبژاردن بەفیڕۆچوونی دەنگ هەبوو
رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی جەخت لە قسەکانی سەرۆک بارزانی دەکاتەوە و دەڵێت، "لە هەڵبژاردن بەفیڕۆچوونی دەنگ هەبوو."
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە کۆڕبەندی مێپس رایگەیاند، "دەنگ و کورسییەکانمان لەگەڵ یەک هاوتا نین."
سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆڕبەندی مێپس ئاماژەی بە پێویستی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کرد و رایگەیاند، "هیچ دادپەروەرییەکی تێدا نییە."
محەممەد شیاع سوودانی جەختی لە قسەکانی سەرۆک بارزانی کردەوە و گوتی، "هاوڕام لەگەڵ قسەکانی سەرۆک بارزانی، بەفیڕۆچوونی دەنگ هەبووە."
سوودانی باسی لەوە کرد، "لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەنگاوی گەورەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ناوە".
سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتیش ئاماژەی بەوە کرد، "دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان".