لە 8 ساڵدا زیاتر لە 3000 کەس لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی نوێترین ئامار کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2018وە تاوەکو مانگی ئابی ئەم ساڵ، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 21 هەزار  646 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە. وەزارەتەکە دەڵێت، "بەهۆی رێکارەکانی حکومەتەوە رووداوەکان 50% کەمیان کردووە."
 
بەگوێرەی ئامارەکە، کە رووداو لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە لە ساڵی 2018وە تاوەکو کۆتایی ئابی ئەم ساڵ، 21 هەزار و 646 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە 3137 کەس گیانیان لەدەستداوە و 39 هەزار و 339 کەسیش بریندار بوون.
 
لە ئامارەکەدا کە بەگوێرەی پارێزگاکان جیاکراوەتەوە، زۆرترین رووداوی هاتووچۆ لە سلێمانی بووە کە 8261 رووداوە، لە ئەنجامیاندا 1381 کەس گیانیان لەدەستداوە و 25 هەزار و 205 کەسیش بریندار بوون، دواتر لە پارێزگای هەولێر 7295 رووداو تۆمار کراون و بەهۆیانەوە 1119 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7164 کەسیش بریندار بوون، هەروەها لە پارێزگای دهۆک 6090 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە 637 کەس گیانیان لەدەستداوە و 6970 کەسیش بریندار بوون.
 
ئاماری رووداوەکان بەگوێرەی پارێزگاکان
 
بەگوێرەی ئامارەکە، لە هەشت مانگی ساڵی 2025 لە پارێزگای هەولێر 346 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەهۆیانەوە 53 کەس گیانیان لەدەستداوە و 327 کەسیش بریندار بوون.
 
رووداوەکانی هاتووچۆ لە ساڵی 2018 بۆ 2024 لە پارێزگای هەولێر بەم شێوەیە بووە:
 
- لە ساڵی 2018دا، 1332 رووداو، بەهۆیانەوە 265 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1389 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2019دا، 1465 رووداو، بەهۆیانەوە 209 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1291 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2020دا، 748 رووداو، بەهۆیانەوە 118 کەس گیانیان لەدەستداوە و 716 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2021دا، 994 رووداو، بەهۆیانەوە 179 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1008 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2022دا، 811 رووداو، بەهۆیانەوە 110 کەس گیانیان لەدەستداوە و 865 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2023دا، 890 رووداو، بەهۆیانەوە 87 کەس گیانیان لەدەستداوە و 842 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2024دا، 709 رووداو، بەهۆیانەوە 98 کەس گیانیان لەدەستداوە و 726 کەسیش بریندار بوون.
 
رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی
 
بەگوێرەی ئامارەکە، رووداوەکانی هاتووچۆ لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2025 لە پارێزگای سلێمانی 678 رووداو بوو، بەهۆیانەوە 126 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2600 کەسیش بریندار بوون.
 
رووداوەکانی هاتووچۆ لە ساڵی 2018 بۆ 2024 لە پارێزگای سلێمانی بەم شێوەیە بووە:
 
- لە ساڵی 2018دا، 1158 رووداو، بەهۆیانەوە 185 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1543 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2019دا، 1200 رووداو، بەهۆیانەوە 186 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3291 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2020دا، 871 رووداو، بەهۆیانەوە 171 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2695 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2021دا، 1240 رووداو، بەهۆیانەوە 231 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3752 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2022دا، 1065 رووداو، بەهۆیانەوە 174 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3855 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2023دا، 1037 رووداو، بەهۆیانەوە 153 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3887 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2024دا، 1012 رووداو، بەهۆیانەوە 155 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3582 کەسیش بریندار بوون.
 
رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای دهۆک
 
بەگوێرەی ئامارەکە، هەشت مانگی ساڵی 2025 لە پارێزگای دهۆک 457 رووداو بووە، بەهۆیانەوە 56 کەس گیانیان لەدەستداوە و 451 کەسیش بریندار بوون.
 
رووداوەکانی هاتووچۆ لە ساڵی 2018 بۆ 2024 لە پارێزگای دهۆک بەم شێوەیە بووە:
 
- لە ساڵی 2018دا، 1091 رووداو، بەهۆیانەوە 117 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1115 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2019دا، 1002 رووداو، بەهۆیانەوە 98 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1102 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2020دا، 646 رووداو، بەهۆیانەوە 58 کەس گیانیان لەدەستداوە و 636 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2021دا، 1004 رووداو، بەهۆیانەوە 103 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1175 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2022دا، 687 رووداو، بەهۆیانەوە 73 کەس گیانیان لەدەستداوە و 901 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2023دا، 622 رووداو، بەهۆیانەوە 65 کەس گیانیان لەدەستداوە و 839 کەسیش بریندار بوون.
- لە ساڵی 2024دا، 581 رووداو، بەهۆیانەوە 67 کەس گیانیان لەدەستداوە و 751 کەسیش بریندار بوون.
 
وەزارەتی ناوخۆ: رووداوەکان کەمیان کردووە
 
لە رۆژی جیهانیی قوربانییانی هاتووچۆدا، رۆژی 17-11-2025، د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا رایگەیاند، "بەهۆی بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێژەی قوربانییان بە مردن و بریندار و رێژەی رووداوەکانی هاتووچۆش زۆر دابەزیوە و پڕۆژەکانی ئێستا و ئایندەش ئاستی رووداوەکان و قوربانییەکان زۆر کەمتر دەکاتەوە."
 
میرانی گوتی، "لە 20 ساڵی رابردوودا، ئۆتۆمبێل یەکێک بووە لە هەڕەشە جیدییەکان لەسەر ژیانی مرۆڤ و ساڵانە زیاتر لە چوار هەزار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە کە بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە پێنج سەد کەس و برینداربوونی زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتی کە بەشی زۆریان دەبنە کەمئەندام و کاریگەری ئەو رووداوانە بە درێژایی ژیانیان بەردەوام دەبێت."
 
بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ گوتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو کارێکی کردووە بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ و بەهۆیەوە بەگوێرەی داتاکانی ساڵی 2018 و دوتر بەراورد بە ئێستا، "رووداوەکانی هاتووچۆ بە 50% کەمیان کردووە و رێژەی مردن بە 60% زیاتر کەمیکردووە."