نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی: هەمووان پابەندی نەگۆڕە نیشتمانییەکان بن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و خۆشحاڵییان دەربڕی بە "سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان". هەردوولا دووپاتیان کردووەتەوە، "پێویستە هەمووان پابەندی نەگۆڕە نیشتمانییەکان بن."
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18-11-2025 لە دهۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.
لە کۆبوونەوەیاندا، هەردوولا خۆشحاڵییان بە "سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان" دهربڕی، ههروهها دۆخی سیاسی و پێداویستییەکانی قۆناخی داهاتوویان تاوتوێ کرد. بەپێێ راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و هەماهەنگی لهنێوان لایهنه سیاسییهکاندا بۆ قۆناخی داهاتووی وڵات."