نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم کۆبوونەوە؛ باسی چییان کرد؟

 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە دهۆک کۆبوونەوە و لەبارەی چەند پرسێکەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.
 
نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 18-11-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک پێشوازیی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد.
 
لە کۆبوونه‌وه‌یاندا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، تیشک خراوەتەسەر دۆخی سیاسیی عێراق و قۆناخی دوای هەڵبژاردنەکانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنیان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.
 
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات کراوەتەوە.