سەرۆک بارزانی و ئەحمەد داوودئۆغڵو جەخت لە هەنگاوەکانی پرۆسەی چارەسەری دەکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد؛ دۆخی ناوچەکە و هەنگاوەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ کران.
 
رۆژی سێشەممە، 18ی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی و ئەحمەد داوودئۆغڵو، سیاسەتمەدار و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبوونەوە. لەبارەی دیدارەکەیان لە دهۆک، بارەگای بارزانی راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیرمان تۆپچو کۆنسووڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی ناوچەکە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران."
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەگوێرەی بارەگای بارزانی، "بیروڕا لەبارەی هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا ئاڵوگۆڕکرا."
 
"جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە." بارەگای بارزانی وادەڵێت.

 

 
دەقی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی: 
 
سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆدەبێتەوە 
رۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد داودئۆغڵۆ کەسایەتی و سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو،  بارودۆخی ناوچەکە و دوایین گۆڕانکاری پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا ئاڵوگۆڕکرا.
جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.