گوتەبێژى هاوپەیمانى ئەهلى نەینەوا: لە ناوەندى قەزاى تەلەعفەر 1460 دەنگمان بەدەستهێناوە

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژى هاوپەیمانیى ئەهلى نەینەوا رایگەیاند، لە ناوەندى قەزاى تەلەعفەر لە سنوورى نەینەوا 1460 دەنگیان بەدەستهێناوە و لە پلەی سێیەمدان.
 
رۆژی 18ى کانوونى یەکەمى 2023 ، غەیاس سوورچى، گوتەبێژى هاوپەیمانى ئەهلى نەینەوا (یەکێتى و هاوپەیمانەکانى)، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: لە ناوەندى قەزاى تەلەعفەر لە نەینەوا لیستەکەیان 1460 دەنگى بەدەستهێناوە و چاوەڕوان دەکەن سێیەم لیست بن لە رووى بەدەستهێنانى دەنگەوە.
 
غەیاس سوورچى گوتیشى: "لیستى بەرەى تورکمانى یەکگرتوو لە تەلەعفەر زۆرینەى دەنگەکانى بەدەستهێناوە".
 
پارێزگاى نەینەوا لە 29 کورسی پێکدێت کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 955 هەزار کەس  مافى دەنگدانیان هەیە.
 
گوتەبێژى هاوپەیمانیى ئەهلى نەینەوا ئاماژەى بەوەدا، لیستەکەیان لە سنوورى ناحیەى بەرتلە 907 دەنگی بەدەستهێناوە.