یەکێتى لە سەلاحەدین 13 هەزار و 713 دەنگى بەدەستهێناوە
رووداو دیجیتاڵ
تەنیا بەربژێرى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە دەنگدانى گشتیی سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین 13 هەزار و 713 دەنگى بەدەستهێناوە.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى تۆڕى میدیایی رووداو لە مەڵبەندى خورماتووى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانەوە دەستى کەوتوون، یەکێتى لە دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە پارێزگاى سەلاحەدین 13 هەزار و 713 دەنگی بەدەستهێناوە.
یاسین داودى تەنیا بەربژێرى یەکێتی بوو لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین کە لەنێو لیستى جەماهیريى وەتەنییدا بوو.
تارا داودى، کە بەربژێرى پارتی بوو بۆ ئەو هەڵبژاردنە و لەنێو لیستى حەسمی وەتەنیدا بوو، زیاتر لە 1100 دەنگى بەدەستهێناوە؛ هێمن بارزان داودیش بەربژێرى حیزبى شیوعی کوردستان لەنێو لیستى ریئاسەدا بوو و 870 دەنگی بەدەستهێناوە.
ئەنجوومەنى پارێزگاى سەلاحەدین 15 کورسی هەیە؛ 703 هەزار و 563 کەس بۆ دەنگدانى گشتى مافى دەنگدانیان هەبوو و رێژەى بەشدارى لە هەڵبژاردنەکەدا بە هەردوو دەنگدانى گشتى و تایبەتەوە 59% بووە.