دەنگی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک، دیالە، نەینەوا و سەلاحەدین


رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی کە پەیامنێرانی رووداو کۆیان کردوونەتەوە، پارتی لە نەینەوا دەنگی یەکەم و لە کەرکووکیش یەکێتی دەنگی یەکەمی بەدەستهێناوە. لە دیالە و سەلاحەددین لە لیستە کوردییەکاندا یەکێتی دەنگی یەکەمی بەدەستهێناوە
 
کەرکووک
 
لە کەرکووک لە کۆی 73150 دەنگ، یەکێتی 44256 دەنگ، پارتی 13912، نەوەی نوێ 7638 دەنگی بەدەستهێناوە. بەو رێژەش یەکێتی 59.32٪، پارتی 18.65٪، نەوەی نوێ 10.24٪ی بەدەستهێناوە.
 
دیالە 
 

لە دیالە لە کۆی 30558 دەنگی کۆکراوە، یەکێتی 23906 دەنگ پارتی 5450، سیادە 700، تەقەدووم 500 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
سەلاحەدین 
 
لە سەلاحەدین لە کۆی 14397دەنگی کۆکراوە، یەکێتی 12006 دەنگ، پارتی 1521، شیوعی 870 دەنگی بە دەستهێناوە.
 
نەینەوا  
 
لە نەینەوا لە کۆی 59602 دەنگی کۆکراوە، پارتی 53549 دەنگ و یەکێتیش 6053 دەنگی بەدەستهێناوە.