عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد


رووداو دیجیتاڵ

عومرەکارێکى کورد لە سعودیە بەهۆى جەڵدەى مێشکەوە کۆچى دواییکرد، تەمەنى سەروو 60 ساڵان بوو.
 
‎كاروان ستوونی، گوته‌بێژی حه‌ج وعومره‌ی هەرێمی کوردستان كوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگه‌یاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـى کانونى یەکەمى 2025، عومرەکارێکی کورد بەناوی سەباح عەبدوڵڵا مەحموود لە سعودیە کۆچی دواییکرد.
 
‎كاروان ستوونی گوتی: "ئەو عومرەکارە خەڵکی شاری هەولێرە، ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی 60 ساڵییه‌وه‌ بووه‌ و دوای تەواوکردنی عومرە لەڕێگەی گەڕانەوە لە نزیک شاری سکاکا تووشی جەڵتەی مێشک بووە و کۆچی دوایی کردووە."
 
‎ئەمە سێزدە‌هه‌مین عومرەکاری کوردستانه کە‌ لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعودیە کۆچی دوایی بكات.