پەروەردەی هەڵەبجە و راپەڕین دوو رۆژ پشووی فەرمییان راگەیاند

 
رووداو دیجیتاڵ

پەروەردەکانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەیان وەکو پشووی فەرمی راگەیاند، ئەوەش بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا.
 
پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاندووە، "بە پشتبەستن بە راپۆرتی کەشناسی، دوای راوێژکردن لەگەڵ جەنابی پارێزگاری هەڵەبجە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لەپێناوی پاراستنی سەلامەتیی خوێندکاران و مامۆستایان و تەندروستیی گشتیدا، بڕیارمان دا رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، دەوام رابگیرێت."
 
پەروەردەی راپەڕینیش رایگەیاند، "بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی پێشبینیکراوی کەشوهەوا و دوابەدوای راوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان هەردوو پەروەرەی رانیە و پشدەر ئاگادار دەکاتەوە سێشەممە و چوارشەممە 20 و 21ی مانگ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (حکومی و ناحکومی) پشووی فەرمییە و دەوام نییە."
 
هەر ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەرماوە سبەی و دووسبەی 20 و 21ی کانوونی دووەمی 2026 لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانیش سەرۆکی زانکۆکانی سەرپشک کردووە لە راگەیاندنی پشوو.