جێگری پارێزگاری لوڕستان: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر دروود گەیشتە 12 کەس

رووداو دیجیتاڵ

جێگری پاریزگاری لوڕستان دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی شاری دروود بۆ 12 کەس بەرزبووەوە و 116 کەسیش بریندار بوون.
 
رۆژی پێنجشەممە، 19ـی ئاداری 2026، سەعید پوورعەلی، جێگری پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هێرشەکە کراوەتە سەر باڵەخانەیەک لە شاری دروودی سەر بە پارێزگاکە.
 
بەگوتەی سەعید پوورعەلی،تاوەکو ئێستا کوژرانی 12 کەس پشتڕاستکراوەتەوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 116 کەس.
 
 جێگری پارێزگاری لوڕستان ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی تەندروستیی بەشێک لە بریندارەکان خراپە و لە ژێر چاودێری چڕدان.