لە سنووری دهۆک تانکەرێک گڕی گرت و شوفێرەکەی گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە رێگەیەکی نێوان قەزای شێخان و دهۆک، تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی سووتا و گیانی لەدەستدا.
رووداو هەر زوو، کەمێک پاش رووداوەکە ڤیدیۆی بەدەست گەیشت و بڵاویکردەوە.
رووداوەکە بەدیاریکراوی لە رێگەی نێوان باعەدرێ و ئەلقوش روویدا.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، شۆفێرەکە ناوی ئەحمەد نوورییە، پیاوێکی گەنجە و خەڵکی ناحیەی کەڵەکچیە.
محەممەد سوورچی کە یەکێکە لە شایەتحاڵەکان و دراوسێی شۆفێرەکەیە بە رووداوی گوت، شۆفێرەکە خێزاندارە و سێ منداڵی هەن.