بازرگانێک زیاتر لە ملیارێک دیناری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی دەبات؛ 'ئێستاش متمانەی لای من 100%'
رووداو - سلێمانی
بەشێک لە فرۆشیارانى سەوزە و میوە لە عەلوەى سلێمانى لە بەرامبەر دیارنەمانى سۆراخى بازرگانێک هاواریان لێهەستاوە و دەڵێن، 15 ساڵ زیاترە مامەڵە لەگەڵ پیاوێک دەکەن بەناوى وسام کە زیاتر بە "وسام توورشى" ناوى دەهێندرێت، بەڵام دوو هەفتەیە نە خۆى دیارە و نە پارەى ئەو بارانەى کە بە قەرز لێی کڕیون.
ئەیوب حەمەئەمین، خاوەن قەرز دەڵێت، "وسام ئێستاش متمانەى لاى من 100%، دڵنیام پارەکەمان ناخوات و دەینێرێتەوە، بەڵام داواى کردووە لێی بووەستین."
وسام ماڵێکى لە بەغدا و یەکێکى لە سلێمانییە، چەند رۆژێکە بە یەکجاری سلێمانیى بەرەو پایتەختی عێراق جێهێشتووە و زیاتر لە ملیارێک دینار پارەى تەماتە و خەیارى سلێمانیى لەلایە.
سۆران حاجى محەممەد، خاوەن قەرز ئاماژە بەوە دەکات، "پارەى تەماتەم لایەتی، داواى کردووە کە ماوەیەک لێی بووەستین، جارێ سکاڵا ناکەین تاوەکو بزانین چیمان بۆ دەکات."
وسام بە نامەى دەنگى بە خاوەن قەرزەکانى گوتووە، ماوەیەک لێی بووەستن تاوەکو بۆیان دەگێڕێتەوە، "ئێستا هاتووم بزانم چارەسەر چییە، دەبێت چارەیەک بدۆزمەوە، ئەوان نەیانوتووە پارەت نادەینێ، نەیانوتووە دواى مانگێگ دوو مانگ یان سێ مانگ، بۆئەوەى من بزانم، من کاتێکیان لەگەڵ دیاریدەکەم و بزانین چى دەبێت و دواتر ئەوەى دیکە لەسەر خودایە."
عەتا محەممەد، جێگرى سەرۆکى سەندیکاى عەلوەى سلێمانى رایگەیاند، "ئێمە و وسام تەنیا یەک پارچە وەسڵى هاوشێوەى کابراى هەڵشۆیى لە بەینماندایە، بشچینە دادگا ناتوانین سکاڵا بکەین، بەڵام دڵنیاین پارەکەمان دەداتەوە."
زۆرینەى سەوزە و میوەى عێراق؛ ئێران و سلێمانى دابینى دەکەن، لەو بازاڕە جەنجاڵەدا رۆژانە دەیان بازرگان و سەدان کرێکارى شارەکانى نێوەڕاست و خوارووى عێراق بۆ کڕین و مامەڵەى هاوبەش لە عەلوەى سلێمانین.