سەرۆک بارزانی: هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە پێکەوەژیان لە وڵاتەکەمان پتەوتر بکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوا دەخوازێت ببێتە هۆی بەدیهێنانی برایەتی، تەبایی و پێکەوەژیان لە وڵاتدا.
لە پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانیدا هاتووە "هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدیبهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا".
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان کردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە، "پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتییانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم".
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا.
جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...
مسعود بارزانی
19ـی تەمموزی 2021