باوکی رێبوار محەممەد کۆچی دواییکرد

رووداو - هەولێر 

باوکی رێبوار محەممەد، بەڕێوەبەری دیسکی وەرزشی و پێشکەشکاری بەرنامەی وەرزین لە تۆڕی میدیایی رووداو لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

شەوی دووشەممە 19-9-2016 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی (محەممەد نووری وەفا) لەتەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

محەممەد نووری، ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و شەوی دووشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد و سبەی 20-9-2016 یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی.

تۆڕی میدیایی رووداو پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات. هیوادارە دوا کۆستی ئەو خانەوادەیە بێت، خودا سەبوورییان پێ ببەخشێت و جێگای کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت.