بەڕێوەبەری پەروەردەی سنە: 1800 مامۆستامان کەمە
رووداو دیجیتاڵ
کێشەی کەمیی مامۆستا لە پارێزگای سنە چارەسەر نەکرا و پارێزگاکە 1800 مامۆستای کەمە.
فوئاد حوسێنی، بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای سنە بە میدیاکانی راگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 900 مامۆستای نوێ دامەزرێندراون، بەڵام هێشتا 1800 مامۆستایان کەمە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای سنە دەڵێت، هەوڵدەدەن رێکاری پێویست دابنێن بۆ ئەوەی هیچ پۆلێک بێ مامۆستا نەبێت.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سنە، لەو پارێزگایە زیاتر لە 24 هەزار مامۆستا وانە دەڵێنەوە. ژمارەی قوتابییانی پارێزگاکە ئەم ساڵ زیاتر لە 320 هەزار قوتابی دەبن، کە لە سێ هەزار و 100 قوتابخانەی ئەو پارێزگایەدا دەخوێنن.