بۆردوومانی پیشەسازیی پۆڵای ئێران داهاتووی شەڕ بەرەو کوێ دەبات؟
ئیسرائیل بە چڕی هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگە پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنانی پۆڵا لە ئێران. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، زیاتر لە 70٪ـی بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێرانیان لەنێوبردووە. ئێران تاوەکو ئێستا ئەو ئامارەی پشتڕاست یان رەتنەکردووەتەوە، بەڵام ئەگەر رێژەی زیانەکانی پیشەسازیی پۆڵای ئێران ئەوەندەبێت، زیانی گەورە بەر ئابووریی ئێران کەوتووە.