لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئامێدی 9 کەس بریندار بوون
رووداو دیجیتاڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ئامێدی بۆ دهۆک لە نزیک گوندی بیباڤا رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل دروستبوو و بەهۆیەوە 9 کەس بریندار بوون
مەسعود بۆتی، جێگری بەرێوەبەری تەندروستیی ئامێدی بە رووداوی راگەیاند، 9 کەس لە رووداوەکە بریندار بوون کە شەشیان ئافرەت و پیاون و سیانیان منداڵن؛ دۆخی تەندروستیی ئافرەتێک و پیاوێک ناجێگیرە.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی گوتی، برینی زۆربەیان شکانە لە دەست و پێ و سەر، تەنیا بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون؛ هەموویان کوردن و خەڵکی سنوری دهۆک و ئامێدین.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی منداڵەکان، مەسعود بۆتی گوتی، دۆخی هەر سێکیان جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و رەوانەی دهۆک کراون.