نێچيرڤان بارزانی: تا رفێندراوێكى ئێزدى مابێت، هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنیان بەردەوام دەبن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تا رفێندراوێكى ئێزدى مابێت، هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردن و دياريكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بن.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2023/10/19، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له ناديە موراد، چالاكڤانى ئێزدى، هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى و سه‌رۆكى رێكخراوى "ده‌ستپێشخه‌ريى ناديە" كرد.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، له ديدارێكدا دۆخى کوردانی ئێزدی و پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدييه‌كان له كه‌مپه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر زێدى خۆيان له شنگال و ناوچه‌كه، رۆڵى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنى ئێزدييان و رێوڕه‌سمى دوێنێی كردنه‌وه‌ى مۆنیومێنتى قوربانييانى ئێزدييان له شنگالیان تاوتوێ كردووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌بوونى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كانى ئێزدييان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره ئێزدييه‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانيان، "هه‌روه‌ها باسيان له ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و چۆنيه‌تيى هاوكاريكاردنيان كرد و سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌يان كرد كه به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت يارمه‌تيى ئێزدييان ده‌ده‌ن."
نێچيرڤان بارزانى، "وێڕاى ده‌ستخۆشى له ئه‌نجامدانى رێوڕه‌سمى دوێنێى ياده‌وه‌ريى قوربانييانى ئێزدى، جه‌ختى له گرنگيى به‌دۆكيومێنتكردنى تاوانه‌كانى داعش به‌رامبه‌ر به ئێزدييان و هه‌وڵدان بۆ رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه كرده‌وه."
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "دووپاتى كرده‌وه كه تا رفێندراوێكى ئێزدى مابێت، هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردن و دياريكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بن."
لە ساڵی 2014 دا داعش هێرشی کردە سەر شنگال، کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد و هەزاران کەسیشی رفاند. تاوەکو ئێستا 2,713 کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن کە 1,270 کەسیان ژن و 1,443 کەسیان پیاون.
بەگوێرەی نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان، بەهۆی هێرشی داعشەوە 135 هەزار و 860 کەس ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون؛ 189 هەزار و 337 کەسیش ئاوارەی ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان بوون و زیاتر لە 100 هەزار کەسیش کۆچبەری وڵاتان بوون.