یەكێتی لەسەر ئۆپەراسیۆنەكەی شنگال راگەیێندراوێك بڵاودەكاتەوە
رووداو- سلێمانی
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئۆپەراسیۆنەكەی هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری شنگال راگەیێنراوێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیێنێت،" بۆ سێ رۆژ ده‌چێت ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی چیای شه‌نگال و دێهات و شاره‌دێكانی ده‌وروبه‌ریان به‌و په‌ڕی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه و هاوكاری هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیپێكردووه، مایه‌ی سه‌ربه‌رزیمانه هێرشی رزگاری پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و داعشه هاش و هوشكهرهكان دووچاری شكستی گه‌وره هاتوون، كه ئه‌مه سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی ستراتیژی ده‌بێت بۆ رزگاركردنی ته‌واوی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دا".
لە راگەیێندراوەكەدا كە ئەمڕۆ هەینی 19/12/2014 بڵاوكراوەتەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت،" داعشه دڕنده‌كان له شنگال و ناوچه شیعه و مه‌سیحی نشینه‌كاندا سنووری دڕندایهتیشیان به‌زاندو رووی تاوانبارانی مێژووشیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سپیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی تاوانبارانی رابردوو له ده‌یان ساڵدا ئه‌نجامیان داون، ئه‌مان له سێ مانگدا له‌تاوانه‌كانی ئه‌وانیشیان تێپه‌ڕاند".
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، " سه‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هێرشی عه‌سكه‌ری و پشتیوانمان له‌جیهان و ناوچه‌كه‌شدا، خۆشبه‌ختانه له‌پارێزگاكانی دیاله و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی مه‌خمووریش و هه‌ندێك شوێنی گرنگی نه‌ینه‌واش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره گه‌وره‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌دیهێنراون، كە له‌هه‌مان كاتدا هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتی مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ هێرشێكی فراوان ئاماده‌ده‌كرد هه‌تا شنگال و ده‌وروبه‌ریشی له‌و جانه‌وه‌رانه رزگار بكرێ".
یەكێتی لە راگەیێندراوەكەدا جەختدەكاتەوە،" به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یمان بوو شه‌نگال له‌م كاته‌دا رزگاربكرێ، چونكه داگیركردنی شنگال و ئه‌و زڵمهی لهخوشك و برا ئێزدییه‌كانمان كراوه دوای كاره‌ساتی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، ئازارده‌ری ویژدانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو, ته‌نها به رزگاركردنی شنگال و ئازادكردنی دیله‌كانمان برینی قووڵی ئه‌و ئازاره ساڕێژدهكرێت و تۆڵه‌ی شه‌هیدان و زوڵم لێكراوانی ناوچه‌كه‌ش ده‌سه‌ندرێته‌وه".
پێداگریشە لەسەر ئەوەی،" ئه‌م رزگاكردنهی شنگال و ناوچه‌كانی دیكەی مادده‌ی 140ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها رزگاركردنی خه‌ڵك و خاك نییه له‌ده‌ست دوژمنێكی دڕنده‌ی وه‌ك داعش، به‌ڵكو سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌شه كه ئه‌م ناوچه كێشه له‌سه‌رانه په‌یوه‌ندی ئۆرگانیكیان به سنووری باشووری كوردستانه‌وه هه‌یه‌و چاره‌نووسیان چاره‌نووسی شكست و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستانه".
دەقی راگەیێندراوەكە:
گه‌لی قاره‌مانی كوردستان !
پێشمه‌رگه ئازادیخوازه‌كان!
كه‌سوكاری شه‌هیده نه‌مره‌كان!
داعش و ئه‌وانه‌ی له‌پشتیانه‌وه بوون, سه‌ره‌نجامی كێشه دروستكردن بۆ پرۆژه‌ی عیراقی فیدراڵ و قوڵبوونی كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌عیراق و ناوچه‌كه‌دا, نه‌خشه‌یان داڕشت, پرۆسه‌ی سیاسی دیموكراتی فیدراڵی له‌عیراق و كوردستاندا تێكبده‌ن, هه‌تا بتوانن كۆنترۆڵی ناوچه‌كه بكه‌ن, به‌تایبه‌تی عیراق و باشووری كوردستان, هه‌روه‌ها سوریا و رۆژئاوای كوردستان .
كه له‌سوریادا به‌هێزبوون, گواستیانه‌وه بۆ عیراق و له‌پارێزگاكانی ( نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین ) و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه, سه‌ركه‌وتنێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان به‌ده‌ستهێنا, ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه هاوكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر روودانی كاره‌ساتی شه‌نگالیش هه‌بوو .
داعشه دڕنده‌كان له‌شنگال و ناوچه شیعه و مه‌سیحی نشینه‌كاندا, سنووری دڕندایهتیشیان به‌زاندو رووی تاوانبارانی مێژووشیان , له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سپی كرده‌وه و ئه‌وه‌ی تاوانبارانی رابردوو , له ده‌یان ساڵدا ئه‌نجامیان داون , ئه‌مان له سێ مانگدا, له‌تاوانه‌كانی ئه‌وانیشیان تێپه‌ڕاند .
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ساڵاهایه له‌و هێزانه‌یه, مه‌ترسی سه‌له‌فیه‌تی كۆمه‌ڵكوژیی خستۆته به‌رچاو, له‌ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌شدا شه‌ڕی سهختیشیی كردن, كه هێزێكی ره‌شه‌كوژی وه‌كو داعش‌یش سنووری باشووری كوردستانی خسته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه, هه‌ر زوو مه‌ترسی ئه‌م سیاسه‌ته و ئه‌م هێرشه‌مان بۆ باشووری كوردستان خسته‌ئاراوه و جه‌ختمان كرده‌وه, سیاسه‌تی به‌رگری بگۆڕین به سیاسه‌تی هێرشی رزگاری, له‌م پێناوه‌شدا, بێ درێغ تێكۆشاوین و قوربانیمان داوه .
سه‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هێرشی عه‌سكه‌ری و پشتیوانمان له‌جیهان و ناوچه‌كه‌شدا, خۆشبه‌ختانه له‌پارێزگاكانی دیاله و كه‌ركوك و ناوچه‌كانی مه‌خموریش و هه‌ندێك شوێنی گرنگی نه‌ینه‌واش, سه‌ركه‌وتنی گه‌وره گه‌وره‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراو, به‌دی هێنراون .
له‌هه‌مان كاتدا, هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێم, خۆی بۆ هێرشێكی فراوان ئاماده‌ده‌كرد, هه‌تا شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریشی له‌و جانه‌وه‌رانه رزگار بكرێ .
به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یمان بوو شه‌نگال له‌م كاته‌دا رزگار بكرێ , چونكه داگیركردنی شه‌نگال و ئه‌و زڵمهی لهخوشك و برا ئێزدییه‌كانمان كراوه, دوای كاره‌ساتی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه, ئازارده‌ری ویژدانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو, ته‌نها به رزگاركردنی شه‌نگال و ئازادكردنی دیله‌كانمان, برینی قوڵی ئه‌و ئازاره سارێژ ده‌كرێت و تۆڵه‌ی شه‌هیدان و زوڵم لێكراوانی ناوچه‌كه‌ش ده‌سه‌ندرێته‌وه .
جه‌ماوه‌ری كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان !
بۆ سێ رۆژ ده‌چێت, ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی چیای شه‌نگال و دێهات و شاره‌دێكانی ده‌وروبه‌ریان, به‌و په‌ڕی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه و هاوكاری هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان, ده‌ستی پێكردووه .
مایه‌ی سه‌ربه‌رزیمانه, هێرشی رزگاری پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و داعشه هاش و هوشكهرهكان, دووچاری شكستی گه‌وره هاتوون, كه ئه‌مه سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی ستراتیژی ده‌بێت بۆ رزگاركردنی ته‌واوی كوردستان, به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا, له‌پارێزگاكانی كه‌ركوك, نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و دوورخستنه‌وه‌ی دوا مه‌ترسیشه له سه‌ر پارێزگای دیاله, به‌تایبه‌تی سه‌راپای قه‌زای خانه‌قین, كاریگه‌ری عه‌سكه‌ری گه‌وره‌شی بۆ لاوازكردنی توانی داعشه‌كان له‌عیراق و رۆژئاوای كوردستانیشدا ده‌بێت, له‌م كاته‌شدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م رزگاكردنهی شه‌نگال و ناوچه‌كانی تری مادده‌ی 140ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان, ته‌نها رزگاركردنی خه‌ڵك و خاك نییه له‌ده‌ست دوژمنێكی دڕنده‌ی وه‌ك داعش, به‌ڵكو سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌شه كه ئه‌م ناوچه كێشه له‌سه‌رانه, په‌یوه‌ندی ئۆرگانیكیان به سنووری باشووری كوردستانه‌وه هه‌یه‌و چاره‌نووسیان چاره‌نووسی شكست و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستانه, بۆیه كاتێك شه‌نگال و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و سلێمان به‌گ و مه‌خمور داگیرده‌كرێن, شۆڤێنییه عه‌ره‌به‌كان زۆرتر حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی و پارتیان به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانی , ئێستاش كه ئه‌م ناوچانه رزگار و ئازاد ده‌كرێن, هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌م شه‌ره‌فه تۆمار ده‌كات.
ئومێده‌وارین ئه‌م راستیانه, زه‌مینه‌ی مێژوویی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ی له‌سه‌ر ئه‌رز و لهئهقڵهیهت و له‌ویژدانی هه‌موو لایه‌كدا, باشتر ره‌خساندبێ و جارێكی تر خاك و خه‌ڵكی به‌خوێنی پێشمه‌رگه و شه‌هیدانی بێ گوناح ئازاد كرا‌و, ناكرێ بخرێته‌وه گره‌وی پاساوی بێ پێزی نهگێرانهوهی ئه‌م ناوچانه, بۆ سه‌ر كوردستانی دایكیان .
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رز !
پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌ت به‌ره‌كان!
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان, له‌م رۆژه پیرۆزه‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر دوژمنه تاریك په‌رسته‌كاندا, پیرۆزبایی له به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات, به‌دڵنیاییه‌وه چاوه‌ڕوانی رزگاركردنی دوا بستۆكه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ین. به‌م بۆنه مێژوییهشهوه, سڵاو و نه‌وازش بۆ تێكرا شه‌هیدانی كوردستان ده‌نێرین و به دڵنییاییه‌وه , دڵنیایان ده‌كه‌ین كه ( ئه‌ی شه‌هیدان , نامرێ ناو و نیشانتان ) كێلی به‌رزی هه‌موو یه‌كێكتان ,سه‌ربه‌رزی كچ و ژنی ئێزدی پاراست و سه‌روه‌ری پێشمه‌رگه‌ی كرده بناغه‌ی قۆناغی نوێی كوردایه‌تی هاوچه‌رخ.
سڵاوتان لێ بێت .... پێشمه‌رگه و برینداره‌كان ..... كه هه‌ر برینێكتان گوڵاڵه سووره‌ی باخی ئازادی و ره‌نگی سووری ئاڵای شه‌كاوه‌ی كوردستانه .
ئه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان :
پیرۆز بێ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له‌هه‌موان , مژده‌ش بێ بۆ سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه‌كانی كۆبانی و رۆژئاوای كوردستان له‌منزیكانه‌دا, سڵاو له یه‌كه به یه‌كه‌ی ئێوه‌ش , ئه‌ی فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی كورد و كوردستان و ئازادی .
ئێتر بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و
سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی
سیاسی ی.ن.ك
19/12/2014