سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی رۆژوو لە کوردانی ئێزدی دەکەن
رووداو - هەولێر
سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزی لە کوردانی ئێزدی دەکەن و رایدەگەیێنن، هیوادارین ئەم جەژنە ئارامی و ئاسایش لەگەڵ خۆیدا بێنێت و هەموو هەوڵێکیش بۆ گەڕاندنەوەی کوردانی ئێزدی دەخەنەگەڕ.
جەژنی رۆژووی ئێزی کوردانی ئێزدی دەکەوێتە هەفتەی کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم، دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕۆژوو دەبن، رۆژی چوارەم دەکەنە جەژن.
لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی رۆژێن ئێزدی کوردانی ئێزدی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پیرۆزبایی جەژنی رۆژێن ئێزدی لە هەموو خوشک و برایێن ئێزدی لە کوردستان و هەموو جیهان دەکەم، بەتایبەتی ماڵباتی کەسوکاری قوربانییانی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە "هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ژیانێکی باشتر بۆ کوردانی ئێزدی و هەموو خەڵکی کوردستان و لەژێر چەتری پێکەوەژیان و ئارامیدا لە کوردستان پێشوازی لە جەژنی خۆیان بکەن".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
جه‌ژنا ڕۆژى يێن ئێزى ل هه‌موو خوشك و برايێن ئێزدى ل كوردستانێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا جيهانێ بن پيرۆز دكه‌م، هيڤيدارم ئه‌ڤ جه‌ژنه ب خێر و خۆشى بسه‌ر ئێزدييان و هه‌مى گه‌لێ كوردستانێدا ڤهگهڕيت و ئارامى و ته‌ناهيێ دگه‌ل خۆ بينيت.
سلاڤ و پيرۆزباهيێن جه‌ژنێ بتايبه‌تى ژبۆ مالبات و كه‌سوكارێن قوربانى يێن جينۆسايدا ئێزدييان و ب ڕێز و شكۆدارى، وان هه‌ميان ب بير تينين. هيڤيدارم جه‌ژن و بيرهاتنێن بهێن ژبۆ ئێزدييان و هه‌مى گه‌لێ كوردستانێ د ڕه‌وشێن باشتردا ڤه‌گه‌ڕن و كوردستانى هه‌رتم دبن سها پێكڤه‌ژيانێ و لێبوهرينێ و ئاراميێدا پێشوازيا جه‌ژن و بيرهاتنێن خۆ بكه‌ن.
دوباره جه‌ژن ل هه‌ميا پيرۆز بيت، هه‌ر سال ب خێر و شاهى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
19/12/2019
مەسروور بارزانی هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی کوردانی ئێزدی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی دەکات و جەخت لەوەدەکاتەوە حکومەت هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و خزمەتێکی شایستەیان بکرێن.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی (جه‌ژنا رۆژیێن ئێزی).
جەژنی (رۆژیێن ئێزی ) لە گشت خوشک و برا ئێزدییەکان پیرۆز دەکەم . هیوادام ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و پڕ لە شادی‌دا بەسەر ببەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکانمان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوە ژیانە ئاینیی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە . هەموو هەوڵێکیش دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بەسەربەرزی بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و خزمەتێکی شایستەیان بکرێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/19