دەنگ و کورسیی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین


رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پارتی لە نەینەوا چوار کورسی و لە کەرکووک دوو کورسی بەدەستهێناوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک پێنج کورسی، لە نەینەوا 5 کورسی (هاوپەیمانیی ئەهلی نەینەوا) و لە دیالەش یەک کورسی بەدەستهێناوە.
 
هەر بە گوێرەی ئەنجامەکان؛ پارتی لە نەینەوا 127938 دەنگ، لە کەرکووک 46749 دەنگ و لە دیالە 6804 دەنگی بەدەستهێناوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نەینەوا 45939 دەنگ، لە کەرکووک 139373 و لە دیالە 23715 دەنگی بەدەستهێناوە. نەوەی نوێش لە کەرکووک 24620 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
بەگوێرەی ئەو ئەنجامانە، کورسیی لایەنەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەمشێوەیە دەبێت:
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: پێنج کورسی
هاوپەیمانیی عەرەبی: سێ کورسی
بەرەی تورکمانی: دوو کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان: دوو کورسی
عروبە: یەک کورسی
قیادە: دوو کورسی
 
کورسیی لایەنەکان لە نەینەوا بەمشێوەیە دەبێت:
 
نەینەوا لیئەهلیها: پێنج کورسی
پارتی: چوار کورسی
ئەهلی نەینەوا (یەکێتی): دوو کورسی
تەقەدووم: دوو کورسی
سیادە: دوو کورسی
حەدبا: دوو کورسی
عەقدی وەتەنی: سێ کورسی
هەویە وەتەنی: دوو کورسی
وەتەنی لیتەجدید: یەک کورسی
حەسم: دوو کورسی
عەزم: یەک کورسی
 
کورسیی لایەنەکان لە دیالە:
 
دیالەتونا: چوار کورسی
تەقەدووم: سێ کورسی
سیادە: سێ کورسی
عەزم: دوو کورسی
ئیستحقاق: یەک کورسی
ئەساس: یەک کورسی
یەکێتی: یەک کورسی
 
کورسیی لایەنەکان لە سەلاحەدین
 
عەزمی مەدەنی: دوو کورسی
ئیتاری وەتەنی: دوو کورسی
سیادە: دوو کورسی
حەسم (پارتی تێدایە): دوو کورسی 
جەماهیر: پێنج کورسی 
تەقەدوم: دوو کورسی