کچێکی تەمەن 13 ساڵ لە هەولێر بزر دەبێت
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی هاوکاریی هەولێر کچێکی تەمەن 13 ساڵ دەچێتە دەرەوە و تاوەکو ئیستا سۆراخی نییە. کەسوکارەکەی لەرێگەی رووداو داوا دەکەن هەرکەس زانیاریی لەسەری هەیە پەیوەندییان پێوەبکات.
دیە دلێر، ئەو کچە تەمەن 13 ساڵەیە کە قوتابییە و ماڵیان لە گەڕەکی هاوکاریی هەولێرە. بەگوتەی باوکی کە بۆ رووداو قسەیکرد، لەکاژێر 16:00ـی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی نەخۆشییەوە لەماڵ چووەتە دەرەوە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە.
دلێر تاهیر باوکی دیە دەڵێت، چوار منداڵی هەیە و دیەی کچی منداڵی سێیەمیەتی و خوشک و برایەکی لەو گەورەتری هەیە، هەروەها خوشکێک لەو منداڵتر. ئەمڕۆ لەکاتێکدا چووەتە دەرەوە کە بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لەماڵەوە بوون.
بەگوتەی دلێر تاهیر، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کچەکەی نەبووە و گومانیشیان لەکەس نییە. لەکاتی دەرچوونیشی لەماڵ چاکەتێکی رەش و بلووزێکی پرتەقاڵی لەبەردا بووە.
هەرکەس زانیاریی لەسەری هەیە دەتوانێ پەیوەندیی بەم ژمارەوە بکات 07508582623 .