کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێک پێشبینی دەکات، کۆتایی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە ئەمرۆ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە و کەش سەقامگیر دەبێت.
 
د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو سێ رۆژی داهاتوو کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت، پێشبینی دەکرێ کۆتایی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".
 
بەپێی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی