منداڵێک لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنییەک لە کەرکووک گیانی لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندێکی سەر بە ناحیەی ریاز لە پارێزگای کەرکووک، تەقەمەنییەک تەقییەوە و لە ئەنجامدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و 9 کەسیش بریندار بوون.
 
عەقید عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئەمڕۆ هەینی، 20ـی ئاداری 2026، بە رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ، دوای ئەوەی لە دەنگی تەقینەوەیەک لە گوندی ئەلبو سالم ئاگادارکراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە."
 
عامر شوانی گوتی، "ئەو تەقینەوەیەی روویدا لە ئەنجامی کەوتنی مووشەکەوە نەبوو، بەڵکو پاشماوەیەکی جەنگ (تەقەمەنی) بوو. منداڵێک لە نزیک گۆڕستانی گوندەکە یاری پێکردبوو و پێیدا تەقیبووەوە و دەستبەجێ لەو شوێنە گیانی لەدەستدابوو."
 
بە گوتەی عامر شوانی، تەقینەوەکە بووەتە هۆی بیرینداربوونی سێ ژن و 7 منداڵ کە برینی یەکێک لە ژنەکان سەختە.