لەسەر رێگەی بەحرکە ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی دا و گیانی لەدەستدا؛ 'کەس لێی ناپرسێتەوە'
رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی راگەیاندنی پەیمانگەی دادپزیشکیی هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو لەسەر رێگەی سەرەکیی بەحرکە لە شاری هەولێر، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ژنێک گیانی لەدەستدا و تاوەکو ئێستا کەسوکارەکەی دەرنەکەوتووە.
رۆژی دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، شێرکۆ سابیر، بەرپرسی راگەیاندنی پەیمانگەی داد پزیشکیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو لە شەقامی سەرەکیی بەحرکە لە بەردەم گوندی لوبنانی و لە رێگەی گەڕانەوە بۆ ناو هەولێر، ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی داوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
بەرپرسی راگەیاندنی پەیمانگەی داد پزیشکیی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، تەرمەکە کاژێر 09:00ـی ئەمشەو گەیێندراوەتە لای ئەوان، بەڵام "تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نەچووە بۆ وەرگرتنەوەی و هیچ ناسنامەیەکیشی پێ نییە، بۆیە ئێستا لە بەشی بێخاوەنەکانە."
سەبارەت بە تەمەنی ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە، شێرکۆ سابیر گوتی: "تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ دەبێت."