بارانبارین لە مێرگەسۆر 2 هەزار ملیمەتری تێپەڕاند


رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەم وەرزەی بارین زۆرترین بڕی باران لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر باریوە کە 2 هەزار و 71 ملیمەتر بووە. کەمترینیش لە قەزای خوورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین باریوە کە 388.8 ملیمەتر بووە.
 
بەگوێرەی ئامارەکە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی داوە، ئەم وەرزەی بارین لە 45 ناوچە زیاتر لە هەزار ملیمەتر باران باریوە؛ هەروەها لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و هەڵەبجە دوو هێندە و زیاتر لە وەرزی بارینی رابردوو باران باریوە.
 
جیاوازی بارانبارینی ئەم وەرزەی بارین و وەرزی پێشوو لە سەنتەری پارێزگاکانی باشووری کوردستان:
 
هەولێر؛ ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 674.1 ملیمەتر باران باریوە؛ وەرزی بارینی رابردوو 155.4 ملیمەتر باران باریبوو. جیاوازییەکەش بریتییە لە 518.7 ملیمەتر زیادبوون.
 
سلێمانی؛ ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 1038.4 ملیمەتر باران باریوە؛ وەرزی بارینی رابردوو 350.4 ملیمەتر باران باریبوو. جیاوازییەکەش بریتییە لە 688 ملیمەتر زیادبوون.
 
دهۆک؛ ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 879.7 ملیمەتر باران باریوە؛ وەرزی بارینی رابردوو 191.1 ملیمەتر باران باریبوو. جیاوازییەکەش بریتییە لە 688.6 ملیمەتر زیادبوون.
 
کەرکووک؛ ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 392.5 ملیمەتر باران باریوە؛ وەرزی بارینی رابردوو 191.1 ملیمەتر باران باریبوو. جیاوازییەکەش بریتییە لە 201.4 ملیمەتر زیادبوون.
 
هەڵەبجە؛ ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 1064 ملیمەتر باران باریوە؛ وەرزی بارینی رابردوو 423.2 ملیمەتر باران باریبوو. جیاوازییەکەش بریتییە لە 640.8 ملیمەتر زیادبوون.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، ئەم وەرزەی بارین لە 45 ناوچەی جیاواز زیاتر لە هەزار ملیمەتر باران باریوە و 9یان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون؛ 18 ناوچە لە پارێزگای سلێمانی، 13 ناوچە لە پارێزگای دهۆک، 5 ناوچە لە پارێزگای هەڵەبجە و لە هیچ ناوچەیەکی کەرکووک و گەرمیان بڕی بارانبارین نەگەیشتووەتە هەزار ملیمەتر.

ئەو ناوچانەی زیاتر لە هەزار ملیمەتر بارانیان لێ باریوە:

پارێزگای هەولێر 
 
هیران 1218.5 ملیمەتر - بارزان 1550.6 ملیمەتر - رواندز 1062.7 ملیمەتر - مێرگەسۆر 2071 ملیمەتر - کۆیە 1074 ملیمەتر - سیدەکان 1040 ملیمەتر - چۆمان 1006 ملیمەتر - خەلیفان 1097 ملیمەتر - نازەنین 1343.6 ملیمەتر.
 
پارێزگای سلێمانی
 
سلێمانی 1038.4 ملیمەتر - بازیان 1165.8 ملیمەتر - رانیە 1193.4 ملیمەتر - قەڵادزێ 1363 ملیمەتر - ماوەت 1182.3 ملیمەتر - چوارقوڕنە 1190.2 ملیمەتر - سەرکەپکان 1303.8 ملیمەتر - دەربەندیخان 1091.8 ملیمەتر - پێنجوێن 1728.8 ملیمەتر - یاخسەمەر 1627.2 ملیمەتر - بەرزنجە 1701.2 ملیمەتر - قەرەداخ 1503 ملیمەتر - سیتەک 1120.8 ملیمەتر - حاجیاوا 1278.6 ملیمەتر - سەنگەسەر 1270.6 ملیمەتر - ژاراوە 1204.5 ملیمەتر - سەروچاوە 1277.8 ملیمەتر - گردجان 1276 ملیمەتر.
 
پارێزگای دهۆک
 
ئاکرێ 1102 ملیمەتر - بامەڕنی 1575 ملیمەتر - مانگێش 1370 ملیمەتر - کانی ماسێ 1779 ملیمەتر - ئامێدی 1570 ملیمەتر - بجیل 1634 ملیمەتر - دینارتە 1749.3 ملیمەتر - باتیفا 1324.6 ملیمەتر - سەرسنگ 1553.5 ملیمەتر - دێرەلووک 1910 ملیمەتر - چەمانکێ 1640 ملیمەتر - زاویتە 1497.5 ملیمەتر - شیلادزێ 1875 ملیمەتر.
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
هەڵەبجە 1064 ملیمەتر - تەوێڵە 1329.4 ملیمەتر - خورماڵ 1045.1 ملیمەتر - بیارە 1199 ملیمەتر - سیروان 1035.6 ملیمەتر.

کۆی گشتیی ئەم وەرزەی بارانبارین بەگوێرەی پارێزگاکان:

پارێزگای هەولێر
 
هەولێر 674.1 ملیمەتر - پیرمام 833.2 ملیمەتر - شەمامک 480.5 ملیمەتر - سۆران 973.1 ملیمەتر - هیران 1218.5 ملیمەتر - خەبات 680.5 ملیمەتر - شەقڵاوە 860.9 ملیمەتر - حاجی ئۆمەران 698.3 ملیمەتر - بارزان 1550.6 ملیمەتر - رواندز 1062.7 ملیمەتر - مێرگەسۆر 2071 ملیمەتر - کۆیە 1074 ملیمەتر - تەقتەق 658 ملیمەتر - دێگەڵە 818 ملیمەتر - سیدەکان 1040 ملیمەتر - دیبەگە 438.7 ملیمەتر - چۆمان 1006 ملیمەتر - خەلیفان 1097 ملیمەتر - نازەنین 1343.6 ملیمەتر - بەنداوی گۆمەسپان 867.2 ملیمەتر - بەنداوی دوین 881.3 ملیمەتر.
 
پارێزگای سلێمانی
 
سلێمانی 1038.4 ملیمەتر - چەمچەماڵ 916.8 ملیمەتر - دووکان 945.4 ملیمەتر - بازیان 1165.8 ملیمەتر - رانیە 1193.4 ملیمەتر - قەڵادزێ 1363 ملیمەتر - ماوەت 1182.3 ملیمەتر - چوارقوڕنە 1190.2 ملیمەتر - سەرکەپکان 1303.8 ملیمەتر - دەربەندیخان 1091.8 ملیمەتر - پێنجوێن 1728.8 ملیمەتر - ئاغجەلەر 996 ملیمەتر - سەنگاو 961.1 ملیمەتر - چوارتا 1820.5 ملیمەتر - یاخسەمەر 1627.2 ملیمەتر - سەیدسادق 980 ملیمەتر - بەرزنجە 1701.2 ملیمەتر - قەرەداغ 1503 ملیمەتر - قڕگە 952.9 ملیمەتر - تەکیە 971.8 ملیمەتر - سیتەک 1120.8 ملیمەتر - حاجیاوا 1278.6 ملیمەتر - سەنگەسەر 1270.6 ملیمەتر - ژاراوە 1204.5 ملیمەتر - سەروچاوە 1277.8 ملیمەتر - گردجان 1276 ملیمەتر.
 
پارێزگای دهۆک
 
دهۆک 879.7 ملیمەتر - زاخۆ 988 ملیمەتر - ئاکرێ 1102 ملیمەتر - بامەڕنێ 1575 ملیمەتر - مانگێش 1370 ملیمەتر - کانی ماسێ 1779 ملیمەتر - ئامێدی 1570 ملیمەتر - بجیل 1634 ملیمەتر - گردەسێن 824.1 ملیمەتر - دینارتە 1749.3 ملیمەتر - باتیفا 1324.6 ملیمەتر - سەرسنگ 1553.5 ملیمەتر - شێخان 859 ملیمەتر - بەردەڕەش 721 ملیمەتر - دێرەلووک 1910 ملیمەتر - باعەدرێ 893 ملیمەتر - قەسرۆک 903 ملیمەتر - چەمانکێ 1640 ملیمەتر - زاویتە 1497.5 ملیمەتر - سێمێل 896.2 ملیمەتر - شیلادزێ 1875 ملیمەتر.
 
پارێزگای کەرکوک و بەشێکی گەرمیان
 
کەرکوک 392.5 ملیمەتر - کەلار 520.3 ملیمەتر - مەیدان 835 ملیمەتر - خانەقین 440 ملیمەتر - خورماتوو 388.8 ملیمەتر - کفری 499.6 ملیمەتر - شوان 605.5 ملیمەتر - تەکیەی جباری 765.9 ملیمەتر.
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
هەڵەبجە 1064 ملیمەتر - تەوێڵە 1329.4 ملیمەتر - خورماڵ 1045.1 ملیمەتر - بیارە 1199 ملیمەتر - سیروان 1035.6 ملیمەتر.
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بارانبارین لە "زۆربەی" ناوچەکان بەردەوام دەبێ، سبەی لاواز دەبێ و بارانی لابەلا دەبارێ.