سەرۆک بارزانی: بە گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران زۆر خەمگین بووم

 رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەت و کەسوکاری سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات، لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا.
 
لە پەیامێکدا ئەمڕۆ (دووشەممە، 20-5-2024) سەرۆک بارزانی رایگەیاند بە بیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی رەئیسی و ئەمیرعەبدوڵڵاهیان "لە رووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی هیلیکۆپتەر، زۆر خەمگین بووم."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی دەڵێ "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، حکومەت، خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە دەکەم. خوای گەورە سەبووریی هەموو لایەک بدات."
 
20ـی ئایار بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامیی ئێران گیانلەدەستدانى ئیبراهیم رەئیسى، سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران و حەوت سەرنشینى دیکەى ئەو هێلیکۆپتەرەیان راگەیاند، کە 19ـی ئایار تێکشکا.
 
هێلکۆپتەرەکەى سەرۆککۆمار لە کاتى گەڕانەوەیدا لە پارێزگاى ئازەربایجانى رۆژهەڵات بەرە و شارى تەورێز، تێکشکا و دواى زیاتر لە 16 کاژێر گەڕان دۆزرایەوە.