وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی ئایار و تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت: لیستی مووچەی مانگی ئایار و تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا دەکەن و سبەی پێنجشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی مانگی ئایار بۆ بەغدا دەڵێت، "ئەو بابەتە پەیوەستە بە راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە و تاوەکو کۆتایی مانگی ئایار و ناردنی سەرجەم داتاکان لە یەکە ژمێریاریەکانەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری بە دیار ناکەوێت داهاتی مانگی ئایار چەندە و چەندەش پشکی حکومەتی فیدراڵە".
 
فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ساڵ چوار مووچەیان وەرگرتووە.
 
عێراق بڕیاری داوە بۆ جەژنی قوربان، کە 27ی ئایارە، مووچەی هەموو فەرمانبەرانی دابەش بکات.
 
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی:
 
لیستی مووچەی مانگی ئایار و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت .                                        
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە  ( 20 ی ئایاری  2026) لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی پێنج شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.  
                              
تێبینی؛ سەبارەت بەدیاریکردنی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار و ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، لە ڕووی ژمێریاریەوە ئەو بابەتە پەیوەستە بە ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەو تاکۆتایی مانگی ئایار و ناردنی سەرجەم داتاکان لە یەکە ژمێریاریەکانەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بە دیار ناکەوێت داهاتی مانگی ئایار چەندەو چەندەش پشکی حکومەتی فیدراڵە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.