قادری حاجی عەلی: چارەسەر ئەوەیە گۆڕان و پارتی به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئێستاماندا بچینه‌وه
رووداو- سلێمانی
سەرکردەیەکی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: "ئه‌وه‌ی له‌ناو راگه‌یاندنه‌كانی پارتیدا به‌رامبه‌ر كاك نه‌وشیروان كرا، ته‌نیا ته‌شهیر و بێ ئه‌ده‌بی كردن نه‌بوو، به‌ڵكو كارگه‌یشته دروستكردنی تۆمه‌ت و سكاڵا تۆماركردن". گوتیشی: "میدیای گۆڕان ناچاركرا هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن به‌و رێچكه‌یه‌دا ببات".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای حیزبەکەی، قادری حاجی عەلی سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان باس لە هۆکارەکانی شەڕی راگەیاندنی گۆڕان لەگەڵ پارتی دەکات و دەڵێت: "تووندكردنی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندی به‌و هه‌ڵمه‌ت و تۆمه‌تبه‌خشینه‌ی پارتیه‌وه هه‌یه بۆسه‌ر رێكخه‌ری گشتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌تایبه‌تی له‌دوای رێكکه‌وتنی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌گینا له ساڵی پاره‌وه گرژییه‌ك له نێوان پارتی و گۆڕاندا روویدا، پاش رێگرتن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانی گۆڕان له حكومه‌تدا، له‌و كاته‌وه راگه‌یاندنه‌كانی پارتی بێ وه‌ستان و به‌رده‌وام بوون به زمانێكی زبر و ناشایسته له دژایه‌تیكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و شه‌خسی كاك نه‌وشیروان".
ئەو سەرکردەیەی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به كاك نه‌وشیروان كرا ته‌نیا ته‌شهیر و بێ ئه‌ده‌بیكردن نه‌بوو له ناو راگه‌یاندنه‌كانی پارتیدا ، به‌ڵكو كار گه‌یشته دروستكردنی تۆمه‌ت و سكاڵا تۆمار كردن، هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌م هێرشه توونده‌ش ئه‌وه‌یه كه كاك نه‌وشیروان هه‌میشه دژی گه‌نده‌ڵی بووه، دژی ناعه‌داله‌تی و تاكڕه‌وی حیزبی و دژی سه‌پاندنی سیستەمی حكومڕانی بنه‌ماڵه‌ییش بووه، وه هه‌میشه هه‌وڵی داوه بۆ گۆڕینی سیسته‌م به سیسته‌مێكی ته‌ندرووست كه عه‌داله‌ت هه‌وێنی بێت و یاسا تێیدا سه‌روه‌ر بێت".
قادری حاجی عەلی هێرشکردنە سەر نەوشیروان مستەفا بە هێرشکردنە سەر گۆڕان دادەنێت و رایدەگەیێنێت: " ئه‌وان چه‌ندین مانگه به‌رده‌وامن به‌ڵام ناكرێت چی دیکە رێگه بده‌ین ئه‌وان نابه‌رپرسانه ره‌مزی بزووتنه‌وه‌كه‌مان كه ره‌مزی خه‌باتی كوردایه‌تی و نمونه‌یه‌كی باڵایه لای ئێمه‌ش و لای خه‌ڵكی كوردستان بۆ راستگۆیی و پاكی، ناهه‌قی به‌رامبه‌ر بكه‌ن و ئێمه‌ش بێده‌نگ بین، بۆیه هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا هێرشه بۆسه‌ر هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌نگده‌رانی گۆڕانیش، چونكه له نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاووڵاتیان و ده‌نگده‌رانی و كاك نه‌وشیرواندا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی هه‌یه، وه گۆڕان له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی كاك نه‌وشیرواندا سیاسه‌ته‌كانی داده‌ڕێژێت و په‌یڕه‌وی ده‌كات".
لە وەڵامی ئەوەی بۆچی هێرشەکان لەسەر خودی مەسعود بارزانی بوو، ئەو سەرکردەیەی بزووتنەوەی گۆران گوتی: "ئێمه هه‌موومان سرووشتی پارتی دیموكراتی كوردستان شاره‌زایین، كه كه‌س له‌و حیزبه‌دا ناتوانێت بێ ئه‌مری كاك مه‌سعود بچوكترین هه‌نگاو بنێت، بۆیه لای ئێمه به‌چاوی گومانه‌وه سه‌یری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌كرێت، له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌شی به‌هه‌مان توندووتیژی دژی گۆڕان و رێكخه‌ره‌كه‌ی هێرشه‌كان به‌رده‌وامه، له زۆر هه‌ڵوێستی دیکەدا دیومانه كه به قسه‌یه‌ك یان بڕیارێكی كاك مه‌سعود، پارتی بڕیاره‌كانی ته‌واو پێچه‌وانه‌كردووەته‌وه، ئه‌ی خێره له دژایه‌تیكردنی گۆڕاندا، بڕیاره‌كانی كاك مه‌سعود جێبه‌جێناكرێت، له‌كاتێكدا كه گۆڕان هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی راگرتووه، هه‌رچه‌نده خۆم له‌گه‌ڵ هێرشی سه‌رتاكه كه‌سیدا نیم، ئیتر له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێرشه‌كانیان ئه‌وه‌نده ناڕه‌واو توند بوو راگه‌یاندنه‌كانی گۆڕانیان ناچاركرد كه هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌و رێچكه‌یه‌دا بڕوات".
قادری حاجی عەلی داوای پێداچوونەوە بە عەقڵیەتی ئێستای گۆڕان و پارتی دەکات بۆ چارەسەری کێشەکان و رایدەگەیێنێت: "چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌مومان به گۆڕانیشه‌وه به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئێستاماندا بچینه‌وه، به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه نه باوی تاكڕه‌وی و تاكه حیزبی ماوه، نه له كوردستانیشدا بۆ هیچ كه‌س و حیزبێك ده‌چێته سه‌ر كه هه‌موو جومگه‌كانی ئه‌م وڵاته به ئابووری و سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌ربازی و دادوه‌رییەوە بگرێته ده‌ست، وه به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵی بسوڕێنێت".
ئەو سەرکردەیەی گۆڕان پێیوایە: "ئیمه هه‌موومان وه‌ك حیزب و تاكیش به‌شدارین له‌م وڵاته‌دا، له خه‌باتدا به‌شداربووین پێویسته له بڕیاری حكومداریشدا به‌شداربین، وه هاووڵاتیانی كوردستان هه‌ست بكه‌ن كه مافی هاووڵاتی بوونیان هه‌یه‌و به‌شداره له چاره‌نووسی میلله‌ته‌كه‌یدا، ده‌بێت كۆتایی به‌م بارودۆخه ناهه‌مواره بهێنرێت به‌هه‌موو لایه‌ك، له پێش هه‌موو شته‌كانی دیکەوە بیر له چاككردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك بكه‌ینه‌وه، كه له ئێستادا ئه‌وله‌ویه‌ت لای خه‌ڵكی كوردستان چاككردنی باری ژیان و گوزه‌رانیانه".
قادری حاجی عەلی دەڵێت: "ئوسوڵ وایه كێ تێكی داوه چاكی بكاته‌وه، تا ئێمه‌ش له بری هه‌رهه‌نگاوێك هه‌نگاوێ خێراتر بنێین".
لە چەند رۆژی رابردوو و لەدوای تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی نەوشیروان مستەفا لەلایەن داواکاری گشتی لە هەولێر و دواتر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ نەوشیروان مستەفا بە تۆمەتی ئامادەنەبوون لە دادگا، هەڵمەتێکی تووند لە میدیای گۆڕانەوە دژی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و شەوی هەینی 17-6-2016 لەدوای پەیامەکەی سەڵاحەدین بەهائەدین گۆڕان هەڵەمەتەکەی راگرت.
ئێوارەی رۆژی هەینی 17-6-2016، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لەبارەی شەڕی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوای لە هەردوولا كرد ئەو هەڵمەتە رابگرن.
هەروەها مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەر لە شەوی هەینی 17-6-2016 لە وەڵامی ئەو هەڵمەتەی گۆڕان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "داوا لە خەڵكی سەربەرزی كوردستان دەكەم كەس لەسەر من وەڵامی هەڵمەت و قسەكانیان نەداتەوە و كەس بۆ ئەو ئاستە نزمە دانەبەزێ".